شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى نزیك له‌پارتى ئاشكرایكردوه، شه‌وى ڕابردوو له‌شارى هه‌ولێر ژمارەیەک دەنگی بەهێز بیستراون‌و یه‌كێك له‌و ڤیدیۆیانه‌ش كه بڵاوبوه‌ته‌وه، سیستمی بەرگریی کونسوڵخانەی ئەمریکا درۆن لەئاسمان دەتەقێنێتەوە.
له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، بەشێک لەو درۆنانەی تەقێندراونەتەوە لەدەوروبەری شەقامی 150 مەتریی هەولیر کەوتونەتە خوارەوە.
ئه‌گه‌رچى گرته ڤیدیۆكان بڵاوبونه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا هەواڵەکە لەلایەن کونسوڵخانەی ئەمریکا یان هیچ دەزگایەکی ئه‌منیى حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پشتڕاستنەکراوەتەوەو لێدوانیشى له‌باره‌وه نه‌دراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خستنه‌خواره‌وه‌ى درۆنه‌كان، کونسوڵخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا.
ئەمەش لەکاتێکدایه، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردەسەر چەند پارێزگایەکی ئێران‌و لەتارانەوە دەستیپێکرد، دوای ئەوەش ئێران بەموشەک وەڵامیدایەوەو تائێستا شەڕەکە بەردەوامە.