ترەمپ: هێرش بکرێتە سەرمان وەڵامی چاوەڕوان نەکراومان دەبێت

جیهان

15 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 160 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

سەرۆکی ئەمریکا رەتیکردەوە، ئەمەریکا پەیوەندی بەهێرشکردنە سەر ئێرانەوە هەبێت و دەڵێت: ئەگەر هێرشیشمان بکرێتە سەر، وەڵامێکی چاوەڕوان نەکراومان دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نووسیویەتی: ئەمەریکا پەیوەندی بە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نەبووە، ئەگەر هێرشیشمان بکرێتەسەر ئەوە وەڵامی هێزە چەکدارەکانمان لە ئاستێکدا دەبێت کە هەرگیز نەتانبینوە.

سەرۆکی ئەمریکا گەشبینی خۆی بە گەیشت بە رێککەوتن نیشانداوە و دەڵێت: دەتوانین بەئاسانی بگەینە ڕێککەوتنێک لەنێوان ئێران و ئیسرائیل و کۆتایهێنان بەم پێکدادانە خوێناوییە.

لە بەردەوامی هێرشەکاندا بۆسەریەکتری، شەوی رابردوو ئێران و ئیسرائیل بەچڕی هێرشیان کردە سەر یەکتری و زیانی گەورەی لێکەوتەوە.

س.س