شارپرێس
هێرشەکانی
ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتری نرخی نەوتی بۆ سەرو 70 بەرزکردەوەو
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 74 دۆلارو 23 سەنت مامەڵەی
پێوە دەكرێت.
لە ماوەی
رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 65 دۆلار
دابەزی، بەڵام هێرشەکانی
ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتری، نرخی نەوتی بەرزکردەوە و رۆژی 13ى مانگ، کە
یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل بوو بۆسەر ئێران نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 78 دۆلار.
بەردەوامی هێرشەکانی ئەو دوو وڵاتە بۆسەر یەکتری نرخی
نەوتی لە سەرو 70 دۆلارەوە هێشتووەتەوە، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە
بازاڕەكانی جیهان بە 74 دۆلارو 23 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
هەروەها، نرخی بەرمیلێك
نەوتی تێكساس بە 72 دۆلارو 98 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
س.س