ئێران: هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ شکستپێهێنانی دانوستانەکان بوو

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 258 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وەڵامدانەوەمان بۆ هێرشەکانی ئیسرئیل مافی خۆمانە و بەردەوام دەبین و ئیسرئیلیش بەوە تۆمەتبار دەکات، کە بووەتەهۆی شکستپێهێنانی دانوستانەکان.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران داوادەکات ،کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بووەستێنێت.

عراقچی رایگەیاند، بەبێ ئەمریکا، ئیسرائیل ناتوانێت هێرشی راستەوخۆ بکاتە سەر ئێران و دەڵێت: ئەمریکا هاوکاری سەرەکی ئیسرائیلە لە هێرشەکاندا.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ شکستپێهێنانی دانوستانەکان بووە و ئەمریکا بۆ دەرخستنی نیازپاکی خۆی پێویستە ئیدانی هێرشەکانی ئیسرائیل بکات بۆسەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران.

دەشڵێت: وەڵامدانەوەمان بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل مافی خۆمانە و بەردەوام دەبین و هێرشە دەکەینە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل.

س.س