شارپرێس
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پێشبینی
دەکات، سبەینێ پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەکیش خۆڵبارین
دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی
بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەزۆربەى کاتەکاندا لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم
و پلەکانی گەرماش هەر وەک دوێنێ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ ئەگەرى هاتنى شەپۆڵێکى خۆڵبارین
بۆ سەر بەشێک لە ناوەڕاستى عێراق هەیە لە ئەنجامدا کاریگەرى ئەم خۆڵبارینە دەگاتە
بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى ناوچەکەمان لەگەڵ بەرزبوونەوەى تۆزو خۆڵ.
س.س