ئەمریکا ٣٠ فڕۆکەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 212 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

داتاکانی بەدواداچوونی فڕۆکەوانی دەریدەخەن کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٣٠ فڕۆکەی سەربازی ئەمریکی لە بنکەکانی ئەمریکا لە ئەوروپاوە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراون. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی Flightradar24، ئەو فڕۆکانە سەرجەمیان تانکەری سەربازی ئەمریکین کە بۆ پڕکردنەوەی سووتەمەنی فڕۆکە جەنگییەکان و بۆمب هاوێژەکان بەکاردەهێنرێن.

 حەوت لە فڕۆکەکانی KC-135 لە بنکە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە ئیسپانیا و سکۆتلەندا و بەریتانیا هاتوون.

کەناڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، ئەم جوڵانە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل و ئێران بەردەوامن هێرشەکانیان، ئەمەش دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل لە ڕۆژی هەینی کە بە وتەی خۆی ئامانجی لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران بووە. تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا جوڵانەوەکانی ئەمریکا پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بەو ململانێیەوە هەیە یان نا.
ئ.ه