هه‌رێمی
كوردستان هه‌موو رۆژێك له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی نوێدایه ، قه‌یرانی نه‌بوونی مووچه
و راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه و شایسته داراییه‌كان ، ئه‌مرۆش قه‌یرانی گرانی
كاره‌با و گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان و زۆری تر، گرنگه ته‌نها له چوارچێوه‌ی قسه‌كردن له‌سه‌ر ساتی قه‌یرانه‌كانی نه‌مێنینه‌وه و به‌ڵكو فاكته‌ری سه‌ره‌كی پشت كۆی قه‌یرانه‌كان ببینین
، له‌م وتاره ده‌مانه‌وێت سه‌رنجێك له‌سه‌ر
ئه‌م پرسه تۆمار بكه‌ین ، لە دۆخی ئەمڕۆی
هەرێمی کوردستاندا، کێشەی سەرەکی لە فەلسەفەی حوکمڕانیدایە، خودی بنه‌مای حوكمرانی
بنه‌مایه‌ك نییه بتوانێت خزمه‌تگوزار بێت بۆ هاوڵاتیان به‌ڵكو خۆی دروستكه‌ری قه‌یران و كێشه‌یه .
قەیرانەکە لە بنەڕەتدا
سیاسییە، نەک ئابووری، لە فەرهەنگی دەسەڵاتی کوردی‌دا، ئامانجی سەرەکی نە خزمەتکردنی
هاوڵاتیانە و نە بنیاتنانی دامەزراوەی بەهێز و بەردەوامە، بایەخ بە موچەخۆران و
بازاڕی کار نادرێت، چونکە لە بنەڕەتدا دەسەڵات وەک ئامرازێکی خزمەتکردن نابینرێت،
بەڵکو وەک ئامرازێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و داهاتی تایبەتی حیزبەکان.
یەکێتی و پارتی،
وەک دوو هێزی سەرەکی سیاسی لە هەرێم، بەشێوەیەکی سیستەماتیک ئەولەویەتیان بۆ
پاراستنی سەرچاوەکانی داهاتی خۆیان داناوە، ئەم داهاتانە بە شەفافییەت بەڕێوە نابرێن
و نەخراونەتە چوارچێوەی سیستەمێکی دامەزراوەیی کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات،
بەپێچەوانەوە، داهاتە دەوڵەتییەکان لە خزمەتی بەرژەوەندی حیزبی و تایبەتدا بەکاردەهێنرێن.
بارودۆخی بازاڕی
کار و پاشەکشەی ئابووری هه‌میشه وه‌ك میحوه‌ری
سه‌ره‌كی قه‌یرانه‌كان بوونی هه‌یه و هه‌ر قه‌یرانێك ، لێكه‌وته‌ی هه‌یه و قه‌یرانێكی
دیكه دروست ده‌كات ، بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان بەرەوڕووی چەندین گرفتی گەورە
بووەتەوە، كه‌رتی تایبه‌تی هه‌رێمی
كوردستان كه‌رتێكی بچووكه و توانای له‌خۆگرتنی ده‌ستی كاری كوردستانی نییه ، ئه‌مه‌ش
وایكردوه خستنه‌روویكار زۆر بێت و سه‌ره‌نجام خاوه‌نكاره‌ن سوود له‌مه وه‌رده‌گرن
و به نرخێكی زۆر كه‌م كار به كارمه‌ند و كرێكاران ئه‌كه‌نه ، ئه‌مه‌ش ئاستی
داهاتی زۆر دابه‌زاندوه و زیاتر هه‌ژاری و بێكاری بڵاوكردۆته‌وه
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ، بازاڕی خانووبەرە و بازرگانی بەهۆی گرانبوونی
کارەبا و ئاو، لەگەڵ زیادبوونی باجە ناچارییەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو، بەرەو پاشەکشە
چووە، ئەمەش بارگرانییەکی زیاتری خستووەتە سەر شانی هاوڵاتیان کە پێشتر بەهۆی کەمی
داهات لە بارودۆخێکی سەختدا بوون.
سیاسەتی حکومەت
بۆ وەستاندنی دامەزراندنی هەمیشەیی و هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە دەوڵەتییە
خزمەتگوزارییەکان، مەترسی لەسەر داهاتووی دامەزراوەی مەدەنی دروست کردووە. ئەمەش لە
درێژخایەندا دەبێتە هۆی لاوازبوونی کەرتی گشتی و کەمبوونەوەی خزمەتگوزارییە پێویستەکان
بۆ هاوڵاتیان.
یەکێک لە گرفتە
گەورەکانی سیستەمی حوکمڕانی کوردی، هەنگاونانە بەرەو تایبەتکردنی خزمەتگوزارییە
گشتییەکان بە بێ دابینکردنی بەدیلی گونجاو:
دەسەڵات دامەزراوەی
بازرگانی وەک ئەلتەرناتیڤ بۆ نەخۆشخانە و قوتابخانە گشتییەکان دادەمەزرێنێت، بە
پاساوی کەمکردنەوەی بارگرانی موچەخۆران لەسەر حکومەت، بەڵام ئەم سیاسەتە هاوڵاتیانی
ناچار کردووە خەرجی خوێندن و تەندروستی لە گیرفانی خۆیان بدەن، کە زۆربەیان توانای
داراییان نییە بۆ ئەم مەبەستە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه
، لەبری بایەخدان بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، دەسەڵات هەوڵ دەدات کەرتی سەربازی
بەهێز بکات، ئەمەش نەک بۆ پاراستنی سنوورەکان و ئاسایشی هاوڵاتیان، بەڵکو بۆ
پاراستنی دەسەڵاتی خۆیانە، ئەم ستراتیژیە بە تەواوی هەڵەیە، چونکە سەرچاوە داراییەکان
دەخاتە خزمەتی بوارێکەوە کە ناتوانێت ببێتە هۆی گەشەی ئابووری و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگا.
لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە،
سیاسەتی فەرمی حکومەت بەرەو کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتی دەوڵەت بەرامبەر بە کەرتی
گشتی و موچەخۆران چووە، پەیوەندی نێوان حکومەت و موچەخۆران گۆڕاوە بۆ ڕێککەوتنێکی
نەنووسراو: "چەندم پێدای، ئەوەندە دەوام بکە"، کە تێیدا هەردوولا ناچار
بە قبوڵکردنی بوون، بەڵام لە بنەڕەتدا بەرژەوەندی دەسەڵاتی تێدا پارێزراوە.
دەرەنجام
سیستەمی حوکمڕانی
لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە گۆڕانکاری بنەڕەتی هەیە. پێویستە ئامانجی سەرەکی دەسەڵات
خزمەتکردنی هاوڵاتیان بێت، نەک پاراستنی بەرژەوەندی حیزبی. داهاتە گشتییەکان دەبێ
بە شەفافییەت بەڕێوە ببرێن و بخرێنە چوارچێوەی سیستەمێکی دامەزراوەیی کە لە خزمەتی
بەرژەوەندی گشتیدا بێت.
پێویستە بایەخ بە
پەرەپێدانی بازاڕی کار، پشتیوانی لە کەرتی تایبەت، بووژاندنەوەی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی،
و پاراستنی مافەکانی فەرمانبەران بدرێت. هەروەها پێویستە پلانێکی ستراتیژی درێژخایەن
بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتییەکان دابنرێت، بەجۆرێک کە هەموو
چین و توێژەکانی کۆمەڵگا سوودمەند بن، نەک تەنها توێژێکی تایبەت.
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی