رۆژنامەی گاردیان وای نوسی؟؟؟

9 کاتژمێر پێش ئێستا

هەندرێن شێخ ڕاغب

لەگەڵ دەستپێكردنی هێرشەكانی داعش بۆ سەر شەنگال و هەرێمی كوردستان، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕوبونەوەی داعش، چەكی دایە هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئەم كارە توركیاو ئێران و عێراق و سوریای شێت كرد. رۆژنامەی گاردیانی ئينگليز راپۆرتێكی بڵاوكردەوەو نوسیبوی كە پڕ چەك كردنی كورد بۆتە هەڕەشەیەكی گەورە لەسەر ئەم دەوڵەتانەو لەوكاتەوە هەتا ئێستا هەزاران یادداشتیان داوەتە ئەمریكا و ئەوروپاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنەوەی چەك لە كورد. پێیان وایە ئاسایشی نەتەوەییان بەهۆی چەكداركردنی كورد هەڕەشەی لەسەرە. ده‌یان جار ده‌یانگوت: مه‌ترسی چه‌كداركردنی كورد مه‌ترسیدارتره‌ له‌ داعش..
بۆیە هەمیشە لە دەرفەتێك دەگەڕێن بۆ ئەوەی زەبری توند لە كورد بدەن..تۆش هاتووی هاوكاریان دەكەیت، چونكە كە تەقەت لە رۆژنامەنوس كردو وشەو نوسین و یاسات سوك كرد، هه‌ر پێنج ساڵ پێنج ساڵ چالاكوانت زیندانی كرد, كە بە چەك و جبەخانە رووبەڕوی ئۆپۆزسیۆن بویتەوە، كە دیموكراسی و پەرلەمان و هەڵبژاردن و ئازادی را دەربڕینت سوك و چروك كرد.. تۆ كە بەس عەقڵ و هۆشت لای شەق و پارە بێت و نەخۆشی تڕەمپت گرتووە. قسەی ئەم دەوڵەتانە سەردەكەوێت و دەڵێن فەرمون ئێمە پێمان گوتن ئەمانە پیاوی دەوڵەت و دیموكراسی و پەرلەمان و ئازادی و یاسا پارێزی نین، بۆیە ئەمانە هۆزو گروپی چەكدارن و نابێت چەكی ناتۆو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیان لە لا بێت. ئەگەر ئۆپۆزسیۆنی میدیایی و یاسایی و سیاسی نەمێنێت، دڵنیابن ئیتلاعات و میت و ئیستخباراتی عێراقیش كۆمەكی دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنی چەكداری دەكەن؟؟؟. گرنگ ئەوەیە چەكەكانت پێ بتەقێنن و لەبەر دەستت دەریبێنن، ئینجا لە رێگای ئۆپۆزسیۆنی چەكداری ناوخۆیش بێت، ئەوا بە بەردێك دە چۆلەكە دەكوژن؟؟. ئینجا ئێوە هەر مەستی كورسی و هێزو دۆلار بن و گوێ بە سیاسەت و دیموكراسی و ئازادی مەدەن.؟؟.

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی