بریاری نایاسایی بەفەرمانی وەزیری نایاسایی

29/04/2016

رەعد رەفعەت

دوینی بەفەرمانی وەزیری ئەوقاف بەوەکالەت بریاری "لادان"ی چەند مامۆستایەکی ئایینی لەمزگەوتەکانیان دەرچوو. ئەوەی جیی سەرنجە زۆر بە ئاشکرا دیارە کە ئەم بریارە بریاریکی سیاسیە نەک یاسایی. نایاسایی بریارەکەش لەم روانەی خوارە روونە:

یەکەم: بڕیارەکەی وەزیری ئەوقاف نایاساییە، چونکە مامۆستایانی ئایینی بەناونیشانی "پێشنوێژو وتارخوێن" فەرمانبەری دەوڵەتن وگشت رێساویاساکانی پەرلەمان وحکومەتی عێراق وکوردستان دەیانگرێتەوە –تەنها ئەوانەی کە بەیاسایەکی تایبەت هەڵاوێر (استپنا‌و) کراوە-، بۆیە دەبێت مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت بە "یاسای رێکاری فەرمانبەرانی دەوڵەت" ژمارە (14) ی ساڵی 1991ی هەموارکراوی ژمارە (5)ی ساڵی 2005 . 

دوای وردبینی کردنی ئەم بڕیارەی وەزیری ئەوقاف بەوەکالەت لەژێر رۆشنای یاسای سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە پێچەوانەی یاسایە لەو بڕگە وماددانەی خوارەوە:
1- لەماددەی (8) ی یاسای ئاماژە پێکراو بەهیچ جۆرێک سزایەک نیە بەناوی "لادان" لە کاردا. کەواتە ئەم سزایە هیچ بنەمایەکی یاسای نییە بۆ جێبەجێکردن. بۆ زیاتر روونکردنەوەی ئەم ماددەیە سزایەکان وەک خۆی دەهێنینەوە: (لفت النڤر، الإنژار، قگع الراتب، التوبیخ، انقاص الراتب، تنزیل الدرجە، الفصل، العزل).

2- لە بڕگەی (4) ی ماددەی (10) ی یاسای ئاماژەپێکراو وەزیری پابەند کردوە لە پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە (لجنە تحقیقیە) بۆ سزاکانی (التوبیخ، انقاص الراتب، تنزیل الدرجە، الفصل، العزل). بەڵام وەزیری ئەوقاف بەوەکالەت بی ئەوەی ئەم لیزنەیە پیکبهینی سزای مامۆستایانی داوە. هەر لەبەر نایاسایی بریارەکەیان دەبینین شلەژان وقسەی دژەیەک دەبیستین ووتەبیژی وەزارەت وبەریوەبەرەکانی ئەم وەزارەتە تاکو ئیستا نەیانتوانیوە تەنانەت یەک هۆکاری بریارەکەیان ئاشکرا بکەن لەکاتیکدا هەر فەرمانبەریک سزا بدریت بیویستە تۆمەتەکەی بەروونی ئارستەبکریت.

دووەم: لەبنەرتەدا برٍیارەرەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە دوورخستنەوە یان لادانی وەزیرەکانی گۆران -کە وەزیری ئەوقافیش دەکریتەوە- بە یاسای هێز ودەسەلاتی ئەمری واقع دەرچوە نەک بەهێزی یاسا؛ چونکە دژە لەگەل هەردوو یاسای ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (3)ی ساڵی 1992 هەموارکراو لە ماددەکانی (5، 8، 15) وهەروەها دژە لەگەل یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستان ژمارە (1)ی سالی 1992 هەموارکراو لە مادەکانی (54، 56) کە پەرلەمانی کوردستان تاکە مەرجەعە بۆ پێدان وسەندنەوەی متمانە لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ووەزیرەکان ووەزارەت، بەلکو پێدانی متمانە بەتاک تاکی وەزیرەکان دەدرێت نەک بەکۆی وەزارەت وتەنها بە سەرۆکی حکومەت.

 

هەربۆیە تاکو ئێستا وەزیری رەسەنی(ڕێیل) ئەوقاف لە رووی یاساییەوە سیفەتی وەزیراتی لە دەست نەداوە؛ چونکە نەخۆی دەستی لەکارکێشاوەتەوە ونەپەرلەمانیش متمانەیانی لێسەندۆتەوە ولەکاتی نەمان یان مۆلەتی وەزیریری رەسەنیش؛ وەزیریکی تر بەشیوەیەکی کاتی بەوەکالەت کارەکانی ئەنجام دەدات بەلام نەک وەکو ئەوەی ئیستا دەکوزەری کە ئیستا وەزارەتی ئەوقا وەزیری رەسەنی هەیەو یەکیکی تر بە بەوەکالەت کارەکانی ئەنجام دەدات.

رەعد رەفعەت

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی