شارپرێس: یەكێك لەقوتابخانەكانی توركیا لەویلایەتی ئیزمیر فڕۆكەیەكی كۆنیان گۆڕیوە بۆ پۆلێكی خوێندنو قوتابیان وانەی تێدا دەخوێنن. فڕۆكەكە فڕۆكەیەكی كۆنی شاری ئیزمیر بووە، كە بەكارنەهاتووەو بەرپرسانی ئەو قۆتابخانەش بۆ سوود لێوەرگرتن ئەو پۆلەیان لێدروست كردووە. قوتابخانەكە 20 ئامێری كۆمپیوتەریان لەناو فڕۆكەكە داناوەو خوێندكارەكان بۆ وانەكانی رۆژانەیان سوودی لێوەردەگرن، كە وانەی ئینگلیزی تێدا دەخوێنن، هەروەها بەشی كتێبخانەشیان لێكردووەتەوە. فڕۆكەكە لەناو باخچەی قۆتابخانەكە دانراوەو خوێندكارەكان بەسەردانیكردنو چوونە ئەو پۆلە دڵخۆشن.