ئەمریکا فڕۆكه‌ مه‌ده‌نی و بازرگانییه‌كان له‌ فڕین به‌سه‌ر ئاوه‌كانی كه‌نداو ئاگادارده‌كاته‌وه‌

جیهان

18/05/2019‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
ئیدارەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەمریکی هۆشداریدا بە هێڵە فڕۆکەوانییە بازرگانییەکان لە ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەکاتی فرینیان بەسەر ئاوەکانی کەنداوی فارسی و کەنداوی عوممان ، ئەوەش لەگەڵ هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران.

ئیدارەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەمریکی  لە بەیاننامەیەکدا کە دەرەنگانێکی رۆژی هەینی بڵاوی کردۆتەوە رایگه‌یاندووه‌، "ئەو هەنگاوە لەگەڵ زیادبوونی چالاکییە سەربازییەکان و گرژییە سیاسییەکان لە ناوچەکە نراوە، بەجۆرێک بەهۆی هەندێ ئەگەری وەک خراپ هەڵسەنگاندن یان جیاوازی نەکردن لەنێوان ناسنامەی فرۆکەکان هەڕەشە لەسەر پرۆسەکانی فرۆکەوانی مەدەنی ئەمەریکی درووست دەکات".

لەهۆشدارییەکەدا هاتووە، "هەموو ئەو فرۆکە بازرگانیانەی بەسەر ئاوەکانی کەنداوی فارسی و کەنداوی عومماندا دەفرن، دەبێت ئاگاداری چالاکییە سەربازییەکان و گرژییە سیاسییە ڕوو لە هەڵکشاوەکان بن "

هەفتەی رابردوو ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ژمارەیەک دیپلۆماتکار  و فەرمانبەری ناپێویستی لە باڵیۆزخانەی بەغدا و قونسوڵخانەی هەولێر کێشایەوە ، ئەوەش دوای ئەوەی زانیارییە هەواڵگرییەکان باسی لەئەگەری هێرشی ئێران بۆسەر ئامانجە ئەمەریکییەکان دەکرد .