نەجوە كەرەم سەبارەت بەسیاسەت قسە دەكات

هەمەڕەنگ

13/08/2019‌ 818 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی لوبانانی نەجوە كەرەم دوور لە هونەر، ئەمجارە سەبارەت بە سیاسەت قسەی كرد.

هونەرمەندی بەناوبانگی جیهانی-لوبنانی نەجوە كەرەم لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی نویتەر نوسیویەتی: سیاسەتی باش دەرئەنجامی ئابوورییەكی باشە، ئابورییەكی باشیش لەپلاندانان بۆ ئاییندەوە دێت.

ئەم پۆستەی نەجوە كەرەم دەنگدانەوەیەكی زۆری دروستكردو زۆركەس لە هەژمارە تایبەتەكانی خۆیان بەشێوەی هاشتاگ نوسینەكەیان دادەنایەوە.

نەجوە كەرەم یەكێكە لەو هونەرمەندانەی زۆرترین بەركەوتنی لەگەڵ هەوادارەكانی خۆیدا هەیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان‌و بەردەوام پۆستەكانی كاردانەوەی جۆراوجۆری دەبێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ