مەسرور بارزانى: پێویستە لە هەر گۆڕانکارییەکدا پێگەی دەستوریی هەرێم پارێزراوبێت

کوردستان

14/02/2020‌ 634 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە.

بەپێى راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆکى حکومەت، ئەمڕۆ هەینی لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبووەنەوە.

لە کۆبوونەوەکەدادوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە تایبەتی لە بواری ئابووری و هەماهەنگی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ کرا.

هەردوولا جەخت لە گرنگی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و مانەوەو بەردەوامبوونی هێزەکانی ئەمەریکا وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکە کرایەوە .

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرا، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە هەر گۆڕانکاریی و پێشهاتێکدا پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت.

س.هـ