شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانى راسپێردراوى عێراق لەبارەى دانانى وەزیرەکان بۆ کابینەى نوێ
بە مەرجەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان رازى دەبێت.
بەرپرسێکى کورد لە بەغدا کە نەیویست ناوى ئاشکرا بکرێت بە شارپرێسی رایگەیاند" بەپێی بەداواداچوونەکانى من کە کردوومە، محەمەد تۆفیق عەلاوى سەرۆک وەزیران راسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ حکومەت
رازى بووە بە مەرجەکانى پارتى بۆ دانانەوەى وەزیرەکانى ئەو حزبە".
بەرپرسەکەى کورد لە بەغدا ئاشکراى کرد، بە فشارى مەسعود بارزانى عەلاوى
رازى بووە کە فوئاد حسێن لە پۆستى وەزیرى دارایی بمێنێتەوە.
سەبارەت بە وەزیرەکانى دیکەى کوردیش ئەو بەرپرسەى کورد ئەوەى خستەڕوو،
پارتى لارى نەبووە لەگۆڕینى وەزیرەکانى تر‌ى، بەڵام سوربووە لەسەر دانانەوەى فوئاد
حسێن، لەبەرامبەریشدا عەلاوى رەزامەندى نیشانداوە.
بەبڕواى بەرپرسەکەى کورد رازیبوونى عەلاوى بە مەرجەکەى پارتى بۆ ئەوە بووە
کە کابینەکەى لەوادەى دیاریکراوی خۆیداو بێ گرفت پێشکەشى پەرلەمانى بکات.
لەبارەى وەزیرەکانی دیکەى لایەنەکانیشەوە بەرپرسەکەى کورد روونیکردەوە، کە
بڕیارە دوو وەزیرى تر بمێننەوە کە یەکێک لەوانە وەزیرى ناوخۆیەو ئەگەرى هەیە
وەزیرى دەرەوەش بمێنێتەوە.
لەلایەکى دیکەوە مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق ڕایگیه‌یاند،
له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراو
بۆ پێشكه‌شكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌چێته په‌رله‌مان.
پێشتر شارپرێس ئەوەى بڵاوکردەوە کە به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی پارتییەوە له میكانیزمی دیاریكردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ، كاندیدی ئه‌و
حزبه پێشكه‌شی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی نه‌كراوه، چونكه پارتی سوره له‌سه‌ر
دانانه‌وه‌ی فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی له‌پۆسته‌كه‌ی
س.هـ