شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داواده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕونكردنه‌وه بدات له‌سه‌ر دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ی چوارمانگی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران.
ئازاد محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ناكرێت دابه‌زینی نرخی نه‌وت بكرێته پاساوی دابه‌شنه‌كردنی موچه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم له‌پرسی داهاته‌كاندا شه‌فاف بێت".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگه‌یاند، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕونكردنه‌وه بدات له‌باره‌ی دابه‌شنه‌كردنی موچه‌ی چوار مانگی ئه‌مساڵ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا سێ ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی بایكۆتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌یان كرد.
ڕ . ج