شارپرێس:
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت "بڕیاره وەفدی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنێك ئیمزا بكه‌ن".
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی وتووه "بڕیاره وەفدی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنێك ئیمزا بكه‌ن، هه‌رێمی كوردستانیش به‌پێی ئەو ڕێككه‌وتنەی ده‌كرێت نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا ده‌كات و ئه‌وانیش له به‌رامبه‌ردا موچه ڕه‌وانه ده‌كه‌ن."
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ده‌شڵێت "موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌م مانگه ئاماده‌كراوه‌و ئه‌وه‌ی به‌غداش دابه‌شكراوه‌و ئه‌مڕۆ ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێت و تا دو ڕۆژی دیكەش به‌غدا موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كات و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت."
ڕ. ج