شارپرێس:
سبه‌ینێ هه‌ینی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان كۆتایدێت، شارپرێس زانیویه‌تی به‌شێوازێكی نوێ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، كۆمه‌ڵێك پێشنیاز له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكانی هه‌رێم بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراون كه گرنگترینیان به‌مشێوه‌یه‌یه:
- قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی شه‌وان توندتر بكرێته‌وه، چونكه هاووڵاتیان له‌م مانگه‌دا به‌هۆی به‌ڕۆژووبونه‌وه ڕۆژانه كه‌متر به‌ركه‌وتنیان ده‌بێت و شه‌وان زیاتر كۆده‌بنه‌وه.
-ھۆڵەكانی وەرزش و كافتریا و شوێنەكانی دیكە كە دەبنە ھۆكاری قەرەباڵغی زۆر، به‌داخراوی ده‌مێننه‌وه
-له‌م قۆناغه‌دا مزگه‌وته‌كان ناكرێنه‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی له‌دوای 5/10 بیر له‌كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌كرێته‌وه.
- هاتووچۆی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به قه‌ده‌غه‌كراوی بمێنێته‌وه.
ڕ. ج