وەزارەتی تەندروستی هەرێم تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنای راگەیاند

کوردستان

01/05/2020‌ 1130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، كه‌سێكی دیكه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بووه‌.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی باسی له‌وه‌كردووه‌: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکرا".

ده‌شڵێت: تووشبووه‌كه‌ ئافرەتێکی تەمەن ٢٥ ساڵە، دانیشتووی گووندی کاولۆك سەر بە قەزای رواندوز، خێزانی تووشبوویەکی پێشووە.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گه‌یشته‌ 381 تووشبوو، لەنێویاندا 5 مردن هەیە و 325 نەخۆش چاک بووەتەوە و تا ئێستاش 51 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکیدان.