شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە هەولێر رایگهیاند: باڵانسی خوێن لە بانکەکەیان دابەزیوە، هەڵمەتێكی فراوانی خوێنبەخشین ئەنجامدەدەن، داواش لە خوێنبەخشان دەکەن سەردانیان بکەن و خوێنببەخشن.
له راگهیهندراوێكدا بهڕێوهبهرایهتی بانكی خوێندنی ههولێر رایگهیاند: "بە ھۆی دابەزیینی باڵانسی خوێن و لە پێناو دابینكردنی خوێنی پێویست بۆ نەخۆشانی سالاسیمیا و تووشبووانی شێرپەنجە لە ماوەی جەژندا ھەڵمەتێكی بەرفراوانی خوێن بەخشین رادەگەیەنین بۆ ماوەی 3 رۆژ و داوا لەسەرجەم خوێن بەخشان دەكهین سەردانی بكەن بۆ مەبەستی خوێن بەخشین".
د. هۆشیار یاسین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لە هەولێر رایگهیاند: داوا لە سەرجەم خوێنبەخشان و ئەوانە دەکەن کە توانای خوێنبەخشینیان هەیە شەوانە لەدوای بەربانگ تاوەکو پارشێو سەردانیان بکەن و خوێنببەخشن.