شارپرێس:
ئەوقافی پارێزگای هەولێر رایگهیاند، کردنەوەی مزگەوتەکان تەنها بۆ نوێژە فەرزەکان لەگەڵ نوێژی هەینی جگە لەو کاتانە بە داخراوی دەمێنێتەوە، پێویسته سەرجەم نوێژخوێنان دەمامک و دەسکێش بەکاربهێنن.
له نوسراوێكدا ئەوقافی پارێزگای هەولێر ژمارهیهك بڕیار وێنمایی دهركردووه و دهڵێت: داوا لە مامۆستایانی ئاینی بەڕێز دەکەین کە بە خۆیان دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنن، بە تایبەتی لە ووتاری نوێژی هەینی ، تاوەکو نوێژخوێنان چاویان لێ بکەن، بەپێچەوانەوە هەر مزگەوتێک پابەند نەبێت دووبارە دادەخرێتەوە.
١- کردنەوەی مزگەوتەکان تەنها بۆ نوێژە فەرزەکان لەگەڵ نوێژی هەینی جگە لەو کاتانە بە داخراوی دەمێنێتەوە.
٢- سەرجەم نوێژخوێنان دەمامک و دەسکێش بەکاربهێنن
٣- سەرجەم نوێژخوێنان لە ماڵەوە دەستنوێژ بگرن و WC مزگەوتەکان داخراو بن
٤- نوێژخوێنان بەرمالی تایبەت بە خۆیان پێ بێت
٥- نێوان نوێژ خوێنان لە ١ م کە متر نەبێت
٦- منداڵ و نەخۆش ئاگاداربکرێنەوە لە ماڵەکانیان نوێژ بکەن
٧- ڕۆژانە تعقیمی دەرگاو شوێنی بەرکەوتنی هاووڵاتیان بکرێت لە مزگەوتەکان
٨- ماوەی نوێژ و وتاری هەینی لە ١٠ خولەک تێپەر نەکات
٩- سەلەی زبڵی تایبەت بە کۆکردنەوە و فرێدانی دەمامک و دەستکێشی بەکارهاتوو
١٠-تا بکرێت بەکارهینانی حەوشەی مزگەوت بۆ نوێژەکان
١١- بەکارهێنانی هەواگۆر لە مزگەوتەکان و کردنەوەی دەرگا و پەنجەرەکانی مزگەوت کە کاتی ئەنجامدانی نوێژەکان