شارپرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن، ئه‌وا له سێ هه‌فته‌ی داهاتوودا ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت.
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا و به‌باشتریش خۆیان بپارێزن و ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن، ئه‌وا له سێ هه‌فته‌ی داهاتوودا ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وتیشی، هه‌وڵده‌ده‌ن له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه بانگه‌وازێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، پلازمای خوێنه‌كه‌یان ببه‌خشن، به‌ڵام ئه‌وه مه‌رج نییه بۆ هه‌موو تووشبوویه‌ك به‌سود بێت، به‌ڵكو ئه‌وه تیمی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند بڕیار له‌به‌ركارهێنانی ده‌دات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه د. محه‌مه‌د عه‌بدولڵا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی فه‌توای سلێمانی به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، ئە‌گه‌ر ته‌ندروستی سلێمانی داوامان لێبكات ئاماده‌ین فه‌توایه‌ك بده‌ین بۆ یٔه‌وه‌ی هه‌ر چاكبوه‌یه‌كی كۆرۆنا پلازمای خوێنه‌كه‌ی ببه‌خشێت، تا ژیانی تووشبوویه‌ك ڕزگاربكات.
ڕ. ج