٩ کەسى دیکەى هەڵگری ڤایرۆسى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانیان لەدەستدا

کوردستان

17/06/2020‌ 694 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نۆ کەسى دیکە کە هەڵگری ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى گیانیان لەدەستدا.

بەپێیى زانیاریەکانى شارپرێس کە لەسەرچاوەیەکى تەندروستى سلێمانى دەستیکەوتووە ئەمڕۆ چوارشەممە نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانى سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی وتەى ئەو سەرچاوەیە ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە هەشت کەسیان پیاون و  یەکێکیان ژنە کە تەمەنیان لەسەروو ٦٠ ساڵەوەیە.

هەروەها باسى لەوەشکرد، کە تەندروستى زیاتر لە ٣٠ تووشبووی دیکە ناجێگیرەو لەژێر ئۆکسجیندان.

س.هـ