شارپرێس:
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لەگوندی هەردەیی سەربەناحییەی شێخ تەویلەوە هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گولله‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا علی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لەگوندی هەردەیی سەربەناحییەی شێخ تەویلەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی ( امید حسین حسن ) لەدایکبووی 1986 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەوە گیانی لەدەستدابوو.
باسی له‌وه‌شكردووه: "بەوتەی کەسووکاری ناوبراو خێزاندارەو دەستکاری چەکی کردوە لەجۆری( کڵاشکۆف) لەئەنجامدا فیشەکی لەدەست دەچوە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکێکەوە گیانی لەدەستداوە".
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ده‌شڵێت: لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پۆلیسیش دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەرچۆنێتی ڕوداوەکە.