شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردە رایگه‌یاند، تاقیکردنەوەکانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکان و تاقیکردنەوەی (پراکتیکی) قۆناغی 12ی ئامادەیی پیشەیی لەرۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ وەک خۆی بەردەوام دەبێت
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی پەروەردە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەولێر، تاقیکردنەوەکانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکان و تاقیکردنەوەی (پراکتیکی) قۆناغی 12ی ئامادەیی پیشەیی لەرۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ وەک خۆی بەردەوام دەبێت.
باسی له‌وه‌شكردووه: پارێزگاری هەولێر کارئاسانی پێویست دەکات لەوبارەیەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر باسی له‌وه‌كردووه: "دوا به دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و لێژنه‌ی زانستی پزیشكی و به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا و بەرێوەبەرایەتی خۆپارێزی لە هەولێر، ئاگادار كرایه‌نه‌وه كه دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەکی فراوان و مەترسیدار له‌ناو هاوڵاتییاندا بڵاو دەبێتەوە و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌مجۆره‌ی كه ئێستا هه‌یه ئه‌وا شاری هه‌ولێر به‌ره و كاره‌سات ده‌ڕوات، بۆیه ئەمڕۆ 2020.6.28 وه‌ك ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی لایه‌نی ته‌ندروستی په‌یوه‌ندیدار كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا و كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه".
یه‌كه‌م: ئەم بڕیارانە لە کاتژمێر 12ی شەوی 28 لە سەر 29 ی 2020.6 تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوی 2020.7.4 دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
دووەم: له كاتژمێر (6)ی به‌یانی، تاوه‌كو (12)ی شه‌وی، هه‌موو جۆره هاتووچۆیه‌ك لە تەواوی سنوری پارێزگای هەولێر بە سەرجەم قەزا و ناحییەکانیەوە قەدەغەیە، جگە لەتیمە تەندروستییەکان، هێزە ئەمنییەکان، ناوخۆ، ئەمبوڵانس، دیپلۆماتکاران، ڕێکخراوی ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمپانیاکانی سوتەمەنی نەوت و غاز، هێزە ئەمنییەکان، ئەوانەی لەئەرکی فەرمیدان، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی بەرگری شارستانی، ئاو، کارەبا، شارەوانی باخچە و پارکەکان، کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوەی شار.