بەبڕیارى مەکتەبى سیاسى سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى لەپەرلەمانى کوردستان دەگۆڕدرێت

کوردستان

09/07/2020‌ 1037 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەبڕیاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی زیاد جەبار كرایە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان و بڕیارە فراكسیۆنی یەكێتیش كۆبوونەوەیەكی خۆی ئەنجامدات بۆ دەستبەكاربوونی سەرۆكی نوێی فراكسیۆن.

زیاد جەبار پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاندوە: ئەمڕۆ 9ی تەموزی 2020 بەشێوەیەكی رەسمی پێمڕاگەیەنرا كە لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بڕیاردراوە پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان وەربگرم.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بڕیارەكەی مەكتەبی سیاسی لەكۆبوونەوەی 1ی ئەم مانگەدا دراوەو نوسراوەكەیان رەوانەی فراكسیۆنی یەكێتی كردوە لەپەرلەمان، بۆیە دەبێت فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان كۆبووینەوەیەك ئەنجامدات و دواتر دەستبەكار دەبم.

لەدوای دەستبەكاربوونی ئەو خولەی پەرلەمانی كوردستانەوە جەمال حەوێز لەسەر داوای پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی وەك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمان دەستبەكار بووە. 

س.هـ