موچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كرێت

کوردستان

10/07/2020‌ 3642 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان دڵنیاییده‌دات له‌دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە میدیاكانی پارتی راگەیاندوه‌ "هەفتەی داهاتو موچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەدرێت، بۆیە لە خشتەی وەزارەتی داراییدا باسی وادەی موچەی خانەنشینان نەکراوە، چونکە لیستی لێبڕینی موچەی خانەنشینان هەموی تەواو نەکراوە."

وتیشی"فەرمانبەرانی ئێمە خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانن، چونکە بە لایەنی کەم 140 هەزار کەس لێبڕینی موچه دەیانگرێتەوە، هەمومان خەریکین تا هەفتەی داهاتو موچەی خانەنشینانیش بدرێت."

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان دڵنیاییدا له‌وه‌ی هیچ کێشەیەک نییە و موچەی خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت.

ڕ . ج