ئاڵووگۆڕی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ زیادیكردووه‌

کوردستان

12/07/2020‌ 151 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران‌، توركیا ‌و سووریا زیادیكردووه‌.
 
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بەراورد بە مانگی سێی ئەمساڵ ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران، توركیا و سوریا به‌ ڕێژه‌ی 20% زیادیكردووە.

وتیشی، لە مانگی سێی ئەمساڵدا 45% ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ وڵاته‌ كەمیكردبوو.
 
ساماڵ عەبدولڕەحمان باسی له‌وه‌شكرد، بازرگانیكردنی هەرێمی كوردستان زیاتر لە هاوردەكرندا خۆی دەبینێتەوە، نه‌ك ئاڵوگۆڕی ته‌واوه‌تی و هه‌نارده‌كردن.

ڕ. ج