شارپرێس:
بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ ئاشكرایكرد، چیا گلی هونەرمەندی شێوەکار و خۆشنووس به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیله‌ده‌ستدا پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردووداش خوشكێكی به‌هه‌مان هۆكار كۆچی دواییكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ بڵاویكرده‌وه: "هونەرمەندی شێوەکار و خۆشنووس و مامۆستا چیا گلی بەنەخۆشی کۆرۆنا كۆچی دواییكرد، لەخوای گەورە داواکارین دوا خەم و ناسۆریان بێت و کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شادبکات".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ، لەچەند رۆژی رابردووش‌دا مامۆستا بەیار خوشکی بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستداووه.
به‌گوێره‌ی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تا ئێستا 19 هەزار و 335 كەس لە هەرێمی کوردستان توشی كۆرۆنا بوون، 10 هەزار و 821 كەس چاكبوونەتەوە و 699 هاوڵاتیش گیانیانلەدەستداوە.
چیا نازم گلی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له دوایین پۆستی فه‌یسبووكدا په‌ژاره‌ی خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی به كۆرۆنا ده‌ربڕی بوو و نووسیبووس: "بەیارگیان تاکو ئەو رۆژەی مردی کرێچی بووی، ئێستا گەیشتیتە ماڵی خۆت، قوربانی خۆڵی سەرگۆڕی بێنازت بم، کە نەمتوانی بێمە سەرگۆڕەکەت، خوایە ئەو رووحە پاکەی ئامانەتی مەنزڵگه‌ی تۆبێ و بیپارێزی. به‌خوا بەئازارە".