شارپرێس:
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توشبونی خۆی و خێزانەکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
شێرکۆ میروەیس ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی و سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، چەند رۆژێک لەمەوبەر هەستی بەنەخۆشی و چەند نیشانەیەک کردوە، دوای پشکنینەکان دەرکەوت کە خۆی و خێزانەکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون.
ئاماژەی بەوەشداوە:" ئێستا تەندروستی باشە و نیشانەکانی ڤایرۆسەکەش بەرەو نەمان دەچن".
پێشتریش هەریەكە لە هاوسەرۆكانی یەكێتی و رێبوار تەها و ئاڵاتاڵەبانی و چەند پەرلەمانتارێكی ئەو حزبە توشبوونی خۆیان بەكۆرۆنا راگەیاندووە.