شارپرێس:
حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان له‌سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردندا ده‌بنه حزبی به‌ڵین و دروشمی قه‌به،هه‌ركاتێك كوردستان نزیك ده‌بێته‌وه له‌هه‌ڵبژاردن و هێزه سیاسیه‌كان پێویستیان به‌ده‌نگی خه‌ڵك ده‌بێت ئه‌وكات دروشمه‌كانیان به‌رز ده‌بنه‌وه‌و هه‌رحزبه و به‌گوزارشتی خۆی وێنای دنیایه‌كی خه‌یاڵی بۆكورد و كوردستان ده‌كات.
دواین هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بە نمونە وەر دەگرین و بەرداودێک دەکەین لە نێوان دروشم و بەڵینەکانی هێزەسیاسیەکان و واقیعی ئێستای هەرێم و هاوڵاتیانی هەرێم.
بۆ هەڵبژاردنی ٣ى ئەیلولی ٢٠١٨ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و به‌لیستی ژماره 183 به‌شداری كرد، به‌دروشمی بونیاتنانی كوردستانێكی به‌هێز كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی له‌زاری مه‌سعودبارزانی سه‌رۆكی پارتیه‌وه به وته‌ی بۆپێشه‌وه بڕۆن و خۆنه‌چه‌مێنن ده‌ستی پێكردو و دواتر پارتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌به‌رنامه‌یه‌كی ده‌خاڵی له‌زمانی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتیه‌وه ده‌ستی به بانگه‌شه كرد.
له‌خاڵی یه‌كه‌می بڕگه‌ی پێنجیدا پارتی داوای دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی به‌هێز ده‌كات كه‌بتوانێت ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ی یاسا‌و شه‌رعیه‌ت له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا پیاده بكات،
پارتی كارده‌كات بۆیه‌كپارچه‌یی خاك و گه‌لی كوردستان و كۆتایی دێنێت به‌یاسا شكێنی و ده‌ستوه‌ردانی حزبی له‌هه‌موو سێكته‌ره‌كانی بازاڕ‌و حوكه‌مه‌تدا، پارتی كارده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئاسته‌كانی ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان و ده‌توانێت پێگه‌ی كورد به‌هێزتر بكات له‌ئاستی نێوده‌ڵه‌تیدا،پارتی له‌دروشم و به‌ڵێنه‌كانیدا ده‌ڵێ: به‌پێی ده‌ستور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌كه‌ین ئه‌وه عێراقه كه‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستور كارده‌كات و هه‌موو به‌نده یاساییه‌كانی ده‌ستوری تێكداوه و هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆناوچه‌كوردستنانیه‌كان بڕینی موچه‌و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نمونه‌ی ئه‌و پێشلكاریانه‌ن كه عێراق ئه‌نجامی داوه،له‌كارنامه‌ی پارتیدا به‌شێك له ئامانجه سیاسیه‌كان بریتین له به‌هێزكردنی ده‌نگ و سه‌نگلی كورد له‌به‌غداو هاوكێشه ناوچه‌یی و نێو ده‌ڵه‌تیه‌كاندا،له‌كارنامه‌ی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی پارتیدا ئاماژه به‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وجێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی چاكسازی دراوه جه‌خت له‌سه‌رسه‌ربه‌خۆی ئابوری و هاندانی وه‌به‌رهێنان و پێشخستنی كه‌رتی پترۆڵه به‌ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان.
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌لیستی سه‌ربه‌خۆی ژماره 105 به‌دروشمی بۆئارامی و هه‌لی كار وخزمه‌ت،ده‌ستی به‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی 30 ئه‌یلولی 2018كرد،یه‌كێتی هاوشێوه‌ی پارتی كه‌ڕۆژگارێك پێكه‌وه به‌لیستێك به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق و كوردستانیان ده‌كرد كارنامه‌ی هه‌لبژاردنی بریتی بوو له كۆمه‌لێك دروشم و به‌ڵین كه خۆی ده‌بێنیته‌وه له به‌هێزكردنی ریزه‌كانی گه‌لی كوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز بۆ یه‌كێتی و خه‌یاتكردن بۆئاشتی و ئارامی و بڕوابوون به‌ئازادی .
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105 یه‌كێتی له‌ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی حزبه‌كه‌یدا له‌ڕۆژی 14ی ئه‌یلولی 2018 له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیده‌وه ڕایگه‌یاند:ئێمه بۆماوه‌یه‌كی زۆر ته‌نیا پشتمان به‌نه‌وت به‌ستووه‌وه‌ك تاكه سه‌رچاوه بۆكوردستان بۆیه به شتیوانی و به‌ده‌نگی ئێوه كێشه‌ی نه‌وت له نێوانی كوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی به‌ڵێنی دا ئاسۆی گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ستپێبكه‌ن پاشه‌كه‌وت و گوزه‌رانی خه‌ڵك وه‌ك خۆی لێبكرێته‌وه، یه‌كێتی له‌كارنامه‌كه‌یدا له‌چوارچێوه‌ی ئارامی، هه‌لی كار ،خزمه‌ت به‌ڵینی به خه‌ڵك و ده‌نگده‌رانی داوه ده‌ستی حیزب كۆمپانیاكانی له مه‌سه‌له‌ی بازاڕ‌و دادگا و كه‌رتی گشتی دا بنبڕ بكات ،له‌مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ست به‌ده‌ستور ی عێراق ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی به‌ڵین داوه كه یه‌كێتی پارێزه‌زی ده‌ستور ده‌بێت و كارده‌كات بۆكۆتایهێنان به حكومی سه‌ربازی له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان،ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ستیشه‌به شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمه‌وه یه‌كێتی كارده‌كات بۆگه‌ڕانه‌وه‌یی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا،
هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه به‌لیستی ژماره 148 به‌دروشمی به‌ره‌و هه‌رێمێكی دادپه‌روه‌رو خزمه‌تگوزار هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن 2018 ده‌ستپێكرد كارنامه‌كه‌ی بریتی بوو له به‌دامه‌زراوه‌یكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ و دانانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌رجه‌عی شه‌رعی بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه نیشتیمانیه چاره‌نوسازه‌كان، له‌كارنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به‌ڵێنی به‌نیشتیمانی كردنی ئیداره،سوپا، دادگا، ئاسایش ،داهات ،زانكۆً، میدیا،كۆی دامه‌زراوه‌كانی تر.
گۆڕان له‌كه‌رنامه‌كه‌یدا به‌لێنی به هاونیشتیمانیان ، ده‌نگده‌رانی داوه به‌ئاشكراكردنی پاره‌و موڵك و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری كۆمانیاكانی حیزب و ڕیگری بكات له‌هه‌ر پاوانكارییه‌كی بۆسه‌ربازاڕ و كه‌رتی تایبه‌ت و دادگایكردنی هه‌مووئه‌وانه‌شی موڵك ماڵی گشتیان بردووه‌و به‌رێگه ناشه‌رعی نائاسایی ده‌وڵه‌مه‌ند بوون
ئێستا‌و دوای دوو ساڵ دەبێت بپرسین بەڵینەکانی هەڵبژاردن و دروشمە قەبەکانی هێزە سیاسیەکان چی‌یان لێهات، کوا کوردستانی بەهێز و سەروەریی دادگا و جێبەجێکردنی دەستوری عیراق؟
کێ خەمی خاك و هاوڵاتیانی ناوچە جێناکۆکەکانی خوارد و بەچی گەشت؟ ئازادی ڕادەربڕین و ئارامی و هەلی کار و خزمەت کێ جێبەجێی دەکات؟
میدیای ئازاد و سوپای نێشتمانی و گێرانەوەی پارەو موڵک و مالی هاولاتیان کێ چارەسەری دەکات؟
چاودێران پێیان وایە هیچ کام لە هێزەکانی ئێستای حکومەت نەیانتوانیوە بەلین و دروشمەکانیان بکەنە کردار و کوردستان ڕۆژ بەڕۆژ لە سایەی ئەواندا لە پاشەکشەیەکی بەرچاودایەو.
داخۆ بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو هێزە سیاسیەکان بە چ دروشم و بەڵێنێکەوە بیانەوێت داوای دەنگی هاوڵاتیان بکەن؟