شارپرێس
به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى له‌وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا له‌به‌غداش دابه‌شكردنى موچه ده‌ستى پێنه‌كردوه، ده‌شڵێت:"داوامان كردوه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان، پشكى هه‌رێمیش ڕه‌وانه بكرێت و تائێستاش هیچ بڕه پاره‌یه‌ك نه‌گه‌یشتوه".
په‌رى نورى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بودجه له‌وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "حكومه‌تى عیراق له 18 بۆ 25 ى هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه ده‌كات، به‌ڵام تائێستا ده‌ستیان پێنه‌كردوه، هه‌ركات دابه‌شكردنى موچه له‌وێ ده‌ستى پێكرد، ئێمه‌ش داوامانكردوه پشكى هه‌رێمیش كه 320 ملیار دیناره ڕه‌وانه بكرێت".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ركات به‌غدا پشكى هه‌رێم ڕه‌وانه بكات، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، به‌ڵام تاوه‌كو به‌غدا پشكى هه‌رێم ڕه‌وانه نه‌كات، ناتوانرێت موچه دابه‌ش بكرێت و تائێستاش هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌به‌غداوه ڕه‌وانه‌ى هه‌رێم نه‌كراوه".
ش.هـ