شارپرێس:
ئهندامێكی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند، ئەو "مەهزەلەیە"ی لەم حکومەتە بوونی هەیە، لە دنیا وێنەی نیە، زەوی تاپۆ و ئامادە بیت بە پارەی خۆت خزمەتگوزاری دابین بکەیت، هێشتاش ڕێگەت نەدەن، لە کاتێکدا ڕۆژانە "هەزاران دۆنم زەوی داگیر دەکرێت" و خزمەتگوزاریشی بۆ دەبردرێت.
کاروان گەزنەیی ئهندامێكی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی كوردستان له نوسینێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی بڵاویكردهوه: "خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک کە ژمارەیان نزیکەی 20 هەزار خێزانە؛ سەرباری ئەوەی زەوییەکان بە ناوی خۆیانەوەن، بەڵام تا یٔێستا ڕێگە پێدانییان بۆ ناکرێت بۆ بنیات نانی شوێنی نیشتەجێبوون، کە ئەمە خۆی پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانە".
باسی لهوهشكرد: "تەنانەت، خاوەن زەوییەکان داوا دەکەن کە خۆیان- هەر خاوەن زەوییەک یٔامادەیە 1000-1500 دۆلار بدات بە حکومەت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان، کە دەکاتە نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار، لە بەرامبەردا حکومەت ڕێگە پێدانییان بۆ بکات بۆ دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون- بەڵام حکومەت ئەوەش ڕەت دەکاتەوە، لە کاتێکدا ساڵانەش زەڕیبەیان لێ وەردەگیرێت".
ئهو پهرلهمانتاره ئهوهشی نووسیوه: لەکاتێکدا حکومەت خۆی بەردەوامە لە دابەشکردنی زەوییەکان و تاپۆکردنی لەسەر بەرپرسی حزبی و خەڵکی تایبەت بە خۆیان؛ بە جۆرێک، لە ساڵی 2012 ژمارە ئەو زەویانە تەنها 12 هەزار پارچە زەوی بووە، و ئێستا نزیک بووەتەوە لە 20 هەزار پارچە زەوی.
گهزنهیی دهڵێت: "ئەو مەهزەلەیەی لەم حکومەتە بوونی هەیە، لە دنیا وێنەی نیە؛ زەوی تاپۆ و ئامادە بیت بە پارەی خۆت خزمەتگوزاری دابین بکەیت، هێشتاش ڕێگەت نەدەن، لە کاتێکدا ڕۆژانە هەزاران دۆنم زەوی داگیر دەکرێت و خزمەتگوزاریشی بۆ دەبردرێت، بەرپرس هەیە لە هەولێر بووەتە خاوەنی ملیۆنان دۆلار بە هۆی زەوی نایاساییەوە و ملیۆنان دۆلاریشی بۆ خەرجکراوە بۆ دروستکردنی بینای بازرگانی، بەڵام ڕێگە بە خەڵکی هەژار نادرێت بە پارەی خۆی و زەوی خۆی، خانووەیەکی 200 مەتری دروست بکات".