شارپرێس:
هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه ـ باڵى سه‌ربازى پارتى كرێكارانى كوردستان په‌كه‌كه) ڕونكردنه‌وه ده‌دات سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌ته‌ى ئاراسته‌یان كرا له‌باره‌ى كوژرانى به‌ڕێوه‌به‌رێكى ئاسایشى هه‌رێم له‌سنورى پارێزگاى دهۆك، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و هێزه ده‌ڵێت:"دورو نزیک پەیوەندی بەئێمەوە نییەو کارى ئێمه نەبوە".
ئێواره‌ى ڕۆژى 8ى ئه‌م مانگه غازى ئالیخان به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى مه‌رزى سه‌رزێرێ، له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له‌گوندێكی قه‌زاى ئامێدى سه‌ربه‌پارێزگاى دهۆك كوژرا، دواى ڕوداوه‌كه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر به‌ڕاگه‌یه‌نراوێك‌و به‌فه‌رمى، پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه)ى تۆمه‌تباركردو ئاشكرایكرد، "دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه تیرۆركراوه‌و پێشتریش ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆركردنیان لێكردبوو".
له‌وباره‌یه‌وه سەرچاوەیەک لەهێزەکانی پاراستنى گه‌ل (هەپەگە ـ باڵى سه‌ربازى په‌كه‌كه) بەشارپرێسی ڕاگەیاند، "کوژرانی به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی سه‌رزێرێ لەئامێدی دورو نزیک پەیوەندی بەئێمەوە نییەو کارێ ئێمه‌ش نەبوە".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژەی بەوەشکرد، "هەپەگە هەر کارێک بکات بەئاشکرا بۆ ڕای گشتیی ڕادەگەیەنێت‌و هۆکارەکەشی ڕوندەکاتەوە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "کوژرانی ئەو ئەفسەرەى ئاسایش هیچ پەیوەندیەکی بەهەپەگەوە نییە، ئەمڕۆش بەیاننامەیەک لەسەر ئەو ڕوداوەو تۆمەتبارکردنی په‌كه‌كه بڵاودەکەینەوەو چەند پرسێکی تریش دەخەینەڕوو".