شارپرێس:
كەمێك لەمەوبەر سیستهمی زانكۆلاین كە تایبهتە به وهرگیراوانی پۆلی 12ی ئامادهیی، له كۆلێژ و زانكۆكانی ههرێمی كوردستان كاراكرا.
ئهمڕۆ د. خەتاب شێخانی، سەرۆكی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئەمساڵ 47 ھەزار و 178 دەرچوو لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون، كە دەكاتە رێژەی 87%، ھەروەھا 7 ھەزار و 118 وەرنەگیراون كە دەكاتە 13%".
ئاماژەی بەوەشدا، "ئێستا 8 ھەزار و 119 كورسی بەتاڵ ماون، ئەم كورسیانە دەدرێن بەو قوتابیانەی وەرنەگیراون كە ژمارەیان 7 ھەزار و 118 قوتابییە. كە ھێشتا ژمارەی كورسی بەتاڵ وەرنەگیراوە زیاترە، واتا ئەگەر قوتابیانی دیكەش سكاڵا بنووسن و وەر بگیرێن، رێژەی وەرگرتن لە ئەمساڵدا دەكاتە 100%".
كلیك لێرەبكە