شارپرێس:
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە لێبڕینی 21٪ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فه‌رمانبه‌ران دەکرێت.
سەرچاوەیەک لەوه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێم تایبه‌ت به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان لیستی دابه‌شكردنی موچه‌یان ئاماده‌كردووه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه به لێبڕینی 21% ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس وتیشی، یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ته‌ندروستییه كه موچه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام پێشبینیكرد دابه‌شكردنی موچه به‌خاویی به‌ڕێوه‌بچێت، به‌وهۆیه‌ی نزیكه‌ی 600 ملیار دینار له‌به‌رده‌ست حكومه‌تی هه‌رێمدایه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی یه‌ك مانگی فه‌رمانبه‌ران به لێبڕینی 21% پێویستی به 707 ملیار دینارە.