مه‌سعود بارزانی له‌یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ په‌یامێكی توندی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان

16/03/2021‌ 3260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

 

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕایگه‌یاند، "هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤینی لە عێراقدا باڵادەستە".

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕایگه‌یاند، "هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤینی لە عێراقدا باڵادەستە".

بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌ ڕایگه‌یاند، "جێگەی شەرمێكی گەورەیە دوای تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەو جینۆسایدەی لەدژی خەڵكی كوردستان ئەنجام دراوە، هێشتا دەنگ و عەقڵیەتی شۆڤینی لە عێراقدا باڵادەستە و نكۆڵی لە مافەكانی گەلی كوردستان دەكرێت".

هاوكات نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا داوایكرد، "وەک بەرپرسیارێتی یاسایی‌و ئەخلاقی، ئەرکی خۆی جێبەجێبکات‌و بۆ قەرەبوکردنەوەی دانیشتوان‌و ژینگەی وێرانکراوو ژه‌هراویكردنى هەڵەبجە هەنگاوی کردەیی بنێت".

نوێده‌كرێته‌وه‌.....