شارپرێس:
وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له‌سه‌ر دوو ئاستى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن كارده‌كات و 11 پرۆژه‌ى ڕێگاوبان له‌هه‌ڵه‌بجه له جێبه‌جێكردندان و به‌رى 33 ملیاردینار پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون له به‌رنامه‌دایه.
دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، 11 پرۆژه‌ى ڕێگاوبان له‌سنورى هه‌ڵه‌بجه له جێبه‌جێكردندان له‌وانه دوسایدى هه‌ڵه‌بجه سه‌ید سادق له كۆتایدایه و سێ پرۆژه 100% ته‌واو بوه پێنج پرۆژه 95% سێ پرۆژه كه‌متر له 70% كاره‌كانیان ته‌واو بوه.
وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه وتیشى، ئه‌و پرۆژانه‌ى نیشته‌جێبوون ئێستا كارى تێدا ده‌كرێت دوو پرۆژه‌ن و نیشته‌جا كارى تێدا ده‌كرێت دوو پرۆژه‌ن و بڕى 278 ملیۆن دینار بۆ ته‌واوكردنیان دابینكراوه.
وه‌زیى ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، به‌بڕى 32 ملیار دینار سێ پرۆژه‌ى گه‌وره‌ى نیشته‌جێبوون له‌به‌رنامه‌دایه بۆ ساڵى 2021 ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنى بكرێت.
له‌ساڵیادى كاره‌ساتى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه په‌رله‌مانى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز ئه‌م ساڵ ئه‌ویاده‌ى كرده‌وه‌و به‌شێك له‌وه‌زیره‌كانى حكومه‌ت كاره‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌هه‌ڵه‌بجه خسته‌ڕوو.
ئ.ق