سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین: له‌پرسى لامه‌ركه‌زى دارایدا بۆچونى یه‌كێتى هاوشێوه‌ى پارتیه‌

کوردستان

20/03/2021‌ 1407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


سەركەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوای كوردستانی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت "هەرچەندە هێشتا بودجە دەنگی لەسەر نەدراوە و ململانێ بەردەوامە لە نێوان هاوپەیمانی هیوا و هێزەکانی دەسەڵات، بەڵام با لاتان رون بێت کە هەرچی برگەی تایبەت بە پێدانی دەسەڵاتی زیاترە بەپارێزگاکان و دەرهێنانی موچەخۆران لە دەستی حکومەتی هەرێم لە لایەن هاوپەیمانی هیوا وە لە پرۆژەکە جێگیرکراوە".

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین له‌نوسینێكدا ده‌ڵێت "یەکێتی کە تادوێنێ بەڵێنی ئەوەی دابوو پشتیوانی پێشنیارەکانمان بکات (هەرچەندە ئێمە ئەمان زانی کە متمانەیان نییە) بۆ پێدانی رۆڵێ زیاتر بە پارێزگاکان کە مامەڵە لەگەڵ بەغداد بکەن، یەکێتی سەرەتا دەنگی دا و پاشان پاشگەز بوەوە".

ده‌شڵێت "لە بابەتی گواستنەوەی موچە و میلاکی فەرمانگە فیدڕاڵییەکان بۆسەر بەغداد دیسان یەکێتی و پارتی پێکەوە دژی بوون بەڵام تا ئێستا ئەو بڕگەیە لە پرۆژەکەیا ماوە".

به‌وته‌ی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین "هەندێ وردەکاری تریش کە تایبەتە بە پترۆدۆلار و پەرەپێدانی پارێزگاکان دیسان ململانێی زۆری لەسەرە و پارتی و یەکیتی بە یەک تیم دژی هەنگاوەکانی ئێمەن".