شارپرێس:
سه‌ركرده‌یه‌كی توركمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت،له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك نین و دانوستانیش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ناكه‌ن.
عه‌باس ئاغا، جێگری سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی توركمانی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند،"هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غداش له‌وباره‌یه‌وه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه".
عه‌باس ئاغا وتیشی"له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌لای هه‌ندێك حزبی كوردی ترسی ئه‌وه دروستبووه، كه هه‌مان ڕێژه‌ی كورسییه‌كانیان له‌كه‌ركوك به‌ده‌ستنه‌هێننه‌وه، كه پێشتر له‌ڕێگه‌ی ساخته‌كارییه‌وه به‌ده‌ستیانهێناوه".
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی توركمانه‌كان ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا، هه‌وڵی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا بدرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
عه‌باس ئاغا هه‌رجۆره ڕێككه‌وتنێكی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ گێڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك به "زیان بۆ ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سازشی سیاسی" ناوده‌بات.