شارپرێس:
پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، به‌هۆى پابه‌ند نه‌بون به‌بڕیاره‌كانى ژورى ئۆپه‌راسیۆنى هه‌ولێر بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا 12 شوێن داخران؟
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، له‌هه‌ولێر (12) یانە و ریستۆرانت و کافی دیکە به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون و سه‌پێچى له بڕیاره‌كان داخران.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، لیژنه‌كانى پشکنین وچاودێری قائیمقامیه‌تى ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شت و گوزار، ئه‌مرۆ شەمە 2021.7.31، بەھۆی پابەند نەبوون به‌بڕیار و ڕیكاره‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر و جێبه‌جێنه‌كردنى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى، له‌هه‌ولێر (12)شوێن داخران و ڕێكارى یاسایش بەرامبەر به خاوەنەکانیان دەگیرێته‌به‌ر.
بڵاوبونه‌وه‌ى شه‌پۆلى سێیه‌مى كۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى ناچاركردوه رێكارى نوێى خۆپارێزى بگرنه‌به‌رو ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانیش هۆشدارى ده‌ده‌ن له بڵاوبونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسه‌كه‌ونه‌مانى شوێن بۆ توشبوان له نه‌خۆشخانه‌كان.
ئ.ق