نیور دڵنیایی دەداتە هاندەرانی بایرن میونخ

وەرزش

16/01/2022‌ 325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مانوێل نویری ئەڵمانی و گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی جەخت لەوە دەكاتەوە كە گرێبەست لەگەڵ یانە باڤارییەكە نوێ دەكاتەوە.

نویری تەمەن 35 ساڵ گرێبەستی لە ساڵی 2023 لەگەڵ یانەكەی كۆتایی پێدێت، بەڵام راپۆرتی رۆژنامەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، بۆ ساڵێكی تریش گێبەستی هەردوو لایەن نوێ دەكرێتەوە.

لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی سپۆرت1 نیور دەڵێت، ئەو ماوەیەی من لە میونخ بوومە توانیومانە مێژوو تۆمار بكەین، بێگومان گرێبەستم نوێ دەكەمەوە.

هاوكات قابریزیۆ رۆمانۆی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، رێككەوتن لە نێوان نیور و بایرن میونخ بە مەبەستی نوێ كردنەوەی گرێبەست ئەنجامدراوە.

رەنج رەسول