كازمى هه‌وڵێكى خۆى له‌باره‌ى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ ئاشكراده‌كات

کوردستان

16/03/2022‌ 1025 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌په‌یامێكدا هه‌ڵه‌بجه‌، به‌بەڵگەیەكی زیندوو ناوده‌بات لەسەر خەبات بۆ بەهاكانی دادگەریی‌و ده‌شڵێت:"هەڵەبجە شەهیدی دەست ستەمكارییه‌".


مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌په‌یامێكدا له‌34مین ساڵیادى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند، "هەڵەبجەی شەهیدی دەست ستەمكاریی.. بەڵگەیەكی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەكەمان بۆ بەهاكانی دادگەریی‌و هێمای برایەتی عێراقییەكان‌و یەكێتی ڕیزەكانیانە".

كازمى ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه‌، "هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی ڕێكارەكانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا وەك ڕێزلێنانێك لەقوربانییەكانی، هەوڵی بەدیهێنانی ئەوەش دەدەین".