شارپرێس:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى نه‌خۆشى و رێژه‌ى تووشبوون به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌و له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا 71 كه‌سى نوێ توشى كۆرۆنابوون.
به‌پێى ڕأگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، له‌ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا 4987 پشكنینى نوێ له‌هه‌رێم ئه‌نجامدراوه و له‌و رێژه‌یه 71 توش بوى نوێ تۆماركراوه‌و 50 كه‌س له‌په‌تاكه چاكبونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو تا ئێستا له‌هه‌رێم، 7469كه‌س به كۆرۆنا له‌هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستداوه و 154توشبوو له‌ژێر وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ردران.
له هه‌رێمى كوردستان له‌مانگى ئادارى 2020وه په‌تاى كۆرۆنا بڵاوبوه‌ته‌وه‌و به‌هۆى شه‌پۆله یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى چه‌ندجارێك قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندراو كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر دۆخى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان دروستكرد.
ئ.ق