شارپرێس:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی توند به‌سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كانی، هاوكاریه‌كانی دژه‌تیرۆری هه‌ولێرو سلێمانی‌و پێشمه‌رگه ڕاده‌گیرێن‌و ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش جێبه‌جێناكرێت".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه به‌شارپرێس دراوه، "له‌كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی 19ی ئه‌م مانگه‌و چه‌ند ڕۆژێكیش پێشتر، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه ئامێزی ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی‌و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی‌و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و مه‌سرور بارزانی‌و قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردوه‌و جه‌ختیانكردۆته‌وه، به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا ناتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكه‌ن".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ی شارپرێس، "ڕاسته‌وخۆ له‌په‌یامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا داواكراوه هه‌رچی زوه شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر كاره‌كانی، چونكه وتویانه، هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ خودی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه‌و سەرجەم ڕێکارە ئیداریەکانی تایبەت بە چاکسازی و هاوکاریەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بە واژۆی وەزیر و بڕیاری وەزیر جێبەجێدەکرێت و ناكرێت به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا ئه‌و وه‌زاره‌ته ببێته دوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی وت:"هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌په‌یامه‌كه‌یدا بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان باسیان له‌وه‌كردوه، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت وه‌زیری پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه‌و كۆتایی به‌م دۆخه‌ی ئێستای ناو وه‌زاره‌ت بهێندرێت، چونكه هاوپه‌یمانان جه‌ختیانكردۆته‌وه چاكسازیه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌ئێستادا ڕاگیراوه‌و ئه‌وه‌ش ئه‌وانی نیگه‌ران‌و توڕه‌كردوه‌و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بڕوات، هه‌موو هاوكاریه‌كان بۆ هێزه‌كانی دژه تیرۆری هه‌ولێرو سلێمانی‌و خودی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاده‌گرن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، "هاوپه‌یمانان ته‌ئكیدیانكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی حزبی‌و حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه‌و دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بڕوات، هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناكه‌ین".
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه داوایكرد ناوى ئاشكرانه‌كرێت بۆ شارپرێسى ڕونكرده‌وه، "له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌فده‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ڕاسته‌وخۆ هۆشدارییان به‌به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌ته‌كه‌داوه‌و پێیانڕاگه‌یاندون، په‌یامه‌كه‌یان ببنه‌وه بۆ حزبه‌كانیان پێیانڕابگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر دۆخى هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا بڕوات، سه‌رجه‌م هاوكاریه‌كانى وه‌زاره‌ت‌و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و هه‌رێمی كوردستانیش ڕاده‌گرن".
ش.هـ