شارپرێس:
كلیك بكه‌و له‌تێلیگرام شارپرێس جۆین بكه
ئه‌ندامێكى تیمی پارێزەرانی دۆسیەی سزادراوانى بادینان ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن بەرپرسی پاسەوانەکانی چاکسازیی گه‌ورانى ھەولێر ڕێگریان لێكراوه له‌وه‌ى چاویان بەشێروان شێروانی‌و شڤان سەعید‌و ئەیاز کەرەم بکەوێت.
بەشدار حەسەن ئه‌ندامى تیمی پارێزەرانی دۆسیەی سزادراوانى بادینان له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌شارپرێسى وت:"ئەمڕۆ لەلایەن بەرپرسی پاسەوانەکانی چاکسازیی گه‌ورانى ھەولێره‌وه ڕێگریمان لێكرا".
وتیشى:"مه‌به‌ستمان بوو وه‌كو تیمی پارێزەرانی سزادراوانى بادینان چاومان بەشێروان شێروانی‌و شڤان سەعید‌و ئەیاز کەرەم بکەوێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه، به‌بێ هیچ بیانوو پاساوێك ڕێگریان لێكردین".
به‌وته‌ى به‌شدار حه‌سه‌ن، "ڕێگه‌پێدانی پارێزه‌ران له‌ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسی به‌شی یاسایی گرتوخانه‌كه‌یه، ئه‌و به‌رپرسه‌ش لاری نه‌بوو له‌دیداره‌كه، به‌ڵام به‌رپرسی زێره‌ڤانی گرتوخانه‌كه به‌بێ هیچ هۆكارێك ئه‌و ڕێگریه‌ى له‌ئێمه كرد".
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه، بەشدار حەسەن پارێزەری خۆبەخش‌و بەرگریکار لەمافی سزادراوانى بادینان‌و شیلادزێ، لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەواشنتۆن خەڵاتی بەرگری لەمافەکانی مرۆڤ ( Human Rights Defenders Award ) پێبەخشرا.
ش.هـ