شارپرێس:
لیژنه‌یه‌كى پزیشكى له‌پارێزگاى سلێمانیه‌وه ده‌چنه پارێزگاى هه‌ولێرو ڕاپۆرتى كۆتایی پزیشكى دادى له‌باره‌ى هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى هاوڵاتیه‌كه‌ى هه‌ولێر بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
د.مه‌جید محه‌مه‌د ئه‌مین به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌كێتى له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ئه‌وكه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه كوڕى شه‌هیدێكى یه‌كێتیه‌و به‌بیانوى زیاده‌ڕه‌وى ده‌ستگیركراوه‌و دۆسیه‌كه‌ى په‌یوه‌ندیى به‌ئاسایشه‌وه نییه.
وتیشى، "به‌هه‌ر هۆكارێك گیانى له‌ده‌ستدابێت ئه‌وان ده‌پرسن بۆ ئه‌م دۆسیه دراوه‌ته ئاسایش‌و پێیانوایه ئه‌گه‌ر جه‌ڵه‌تى دڵیش لێى دابێت به‌هۆى ترس‌و تۆقاندنه‌وه بوه".
دوێنێ هاوڵاتیه‌ك له‌هه‌ولێر ده‌ستگیركراو دواى دوو كاتژمێر ئاسایش كه‌سوكاره‌كه‌ى ئاگاداركرده‌وه بچنه په‌یمانگاى پزیشكى دادى هه‌ولێرو ته‌رمه‌كه‌ى وه‌ربگرنه‌وه.
ئ.ق