دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی سێ دەکرێت

کوردستان

20/04/2024‌ 400 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لەم هەفتەیەدا لە هەرێمی كورستان دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی سێ دەكرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە بریكارەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی خۆراك لیستی ناوی هاووڵاتییان وەردەگرن.

نەوزاد شێخ کامیل دەشڵێت "بەشەخۆراكی مانگی سێی هاووڵاتییان پێكهاتووە لە شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج و نیسك."

ڕونیشیکردەوە، لە هەفتەی رابردووەوە لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی بەشەئاردی سێیەم کراوە و هاوكات ئەم هەفتەیەش بەشەخۆراكی سێیەمیش دابەش دەكرێت.