راگەیەندراوێك لە هەردوو كەناڵی ستێرك تیڤی و مەدیا هەبەرەوە

کوردستان

23/04/2024‌ 929 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بەرپرسانی هەردوو كەناڵی ستێرك تیڤی و مەدیا هەبەر لە بەلجیكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیەندراوێكیان لەبارەی هێرشەكەی پۆلیس لە شەوی رابردوو بۆ سەر باڵەخانەی كەناڵەكانیان خوێندەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاشكرایانكرد كە هێرشەكەی پۆلیس بێ بنەمای یاسایی بووە و رێوشوێنی یاسایی خۆیان دەگرنەبەر و كارو پرۆگرامی ئەوانیش هیچ كێشەیەكی یاسایی نییە.

ئەو هێرشەشیان بە پلانی دەوڵەتی توركیا و هاوكار و هاوپەیمانەكانی زانی.

دەقی راگەیەندراوەکە:
ڕۆژی ٢٣ـی نیسان، سەعات نزیکەی ١:٣٠ شەو، پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر کەناڵەکانی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر لە شاری دەندەرلیو لە بەلژیکا، هەڵمەتەکە لەلایەن پۆلیسی فیدراڵی بەلژیکا بە بێ هیچ زانیارییەک ئەنجامدراوە، بۆ پارێزەران و بەرپرسانی کۆمپانیاکەمان لە درەنگانی شەودا کە کەس لە بیناکەدا نەبوو، دەرگای ئۆفیسەکانمان شکێندراوە، ئەم کردەوەیە نایاسایییە، بێگومان مانادارە و بەئاگادار بوون ئەنجامدراوە.

پۆلیسی بەلژیکا لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٠دا بە هەمان شێوە هەڵیکوتایە سەر هەمان ستۆدیۆکان و دەستیان بەسەر سەرجەم کۆمپیوتەر، هارد دیسکەکاندا گرت، لێکۆڵینەوە کرا و ڕێکاری یاسایی ئەنجامدرا، سەرکەوتوو نەبوو و هیچ تۆمەتێک بەسەر کۆمپانیاکانی ئێمەدا ساخ نەکرایەوە، جگە لەوەش کۆمپانیاکان بەپێی یاساکانی بەلژیکا کاردەکەن و وەک کەرتی بازرگانی تا ئێستا ڕووبەڕووی هیچ لێپرسینەوەیەکی یاسایی نەبوونەتەوە.

سەرەتا دەمانەوێت ئەوە بڵێین کە؛ ئەم هێرشە لە دژی میدیای ئازادی کوردی و ئازادی زانیاریی وەرگرتنی گەلی کورد کرا، دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی تا ئێستا سەدان هێرشیان لەدژی میدیای کوردی ئەنجامداوە، بەڵام ئەنجامیان بەدەست نەهێناوە، چونکە ئێمە، واتە ڕەنجدەرانی چاپەمەنی ئازاد، لە هەموو هەلومەرجێکدا و سەرەڕای هەموو جۆرە فشارێک، درێژەمان بە کارەکانمان داوە و بەردەوام دەبین، با هەمووان بزانن کە ئەم جۆرە هەڵکوتانە سەر، گرتن و بەربەست دانان لە بەردەماندا ناتوانن لە ڕێگاکەمان لامان بدەن.

دەوڵەتی تورک ساڵانێک ئەمە تاقیدەکاتەوە، بە دەیان هاوپیشەمانی کوشتووە، بەڵام هێشتا نەیتوانی ڕۆژنامەگەری ئازاد ڕابگرێت، گومانمان لەوەدا نییە کە ئەم هێرشە لە ئەنجامی پەیوەندییە پیسەکان لەگەڵ ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان ئەنجام دراوە، پێویستە ئەمە بۆ کورد و ڕای گشتی لە بەلجیکا و جیهان ڕوون بکەیتەوە ئێوە بەچ ئامانجێک هێرش دەکەنە سەر میدیای کوردی، ئەگەر مامەڵەی پیستان لەگەڵ ڕژێمی ئەردۆغان نەکردووە، کەواتە بۆچی بەشێوەیەکی چەتەیی هێرش دەکەنە سەر ستۆدیۆکانمان؟ هەروەها ئەم بانگەوازە بۆ میدیای بەلجیکا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان دەکەین؛ ئێمە لێرە کاری ڕۆژنامەوانی دەکەین، کارەکانمان کراوەیە، دەرگای ستۆدیۆکەمان کراوەیە بۆ هەمووان، پۆلیس هەرکاتێک بیەوێت دەتوانن بێنە ستۆدیۆ و ئۆفیسەکانمان و لێرە چاودێری کارەکانمان بکەن و هیچ دۆخێکی نهێنیمان نییە.

هەروەها دەمانەوێت ئەوە بڵێین، کە ئێمە هێرشی پۆلیس بەبێ پارێزەر و بەرپرسانی کۆمپانیاکەمان بە پیلان دەزانین، گەڕانی پۆلیس بەبێ مۆڵەتی یاسایی تاوانە، لە ڕانگەی ئێمەوە پێشێلکردنی یاسایە.

ئێمە وەکو خەباتکارانی میدیای ئازاد دەزانین کە ئەم جۆرە هێرشانە بە هیچ هەلومەرجێکی یاسایی ڕوون ناکرێنەوە، بەڵام ئێمە هەموو مافە یاساییەکانمان بەکار دەهێنین. پارێزەرەکانمان بە زووترین کات دەست دەکەن بە کارکردن دژی ئەم هێرشە چەتەییە.

هەروەها ئێمەی میدیاکارانی کورد هەمیشە دەنگی گەلەکەمان دەبین، هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێت دەنگمان بوەستێنێت، ئێمە ئەم پەیامە دەدەین بە گەلەکەمان و دۆستەکانمان و حزبە فاشیستەکان کە هەوڵی بڕینی دەنگمان دەدەن؛ ‘ئێمە لێرەین‌ ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین لە ئاگادارکردنەوەی گەلەکەمان و بڵاوکردنەوەی زمان و کولتوورەکەمان.

ئەم ئەرکە بۆ ئێمە پیرۆزە و لە ژیانمان بەنرخترە، تەنانەت لە بەرامبەر ئەو هەموو فشارەشدا قەڵەمەکەمان دەنووسێت و کامێراکانمان ڕاستییەکان دەبینن، ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیش کردەوە گڵاوەکانی دەوڵەتی تورک وەک سووتاندنی گوند، دارستانەکان و کوشتنی منداڵ و ژنان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەنەوە، هەروەها ئەوانەی دڕندەی داعشیان بە جیهان گەیاند و گیانی خۆیان لەدەستدا، هەر میدیاکارانی دڵسۆزی ڕۆژنامەوانی ئازاد بوون، هەموو دونیا ئەمە دەزانێت، ئێمە هەمیشە شوێن چاکە و ڕاستی دەکەوین