سەركەوتنی دیموكراتەكان‌و كاریگەری بەسەر كوردستان

08/11/2018

مەسعود عەبدولخالق

دیموكراتەكان بوونە زۆرایەتی لەكۆنگریس (لەئەنجومەن زۆرایەتی و لە ئەنجومەنی پیران كۆماریەكان زۆرایەتی)،ئەوەش وادەكا ستۆپیك بە(ترامپیزم)بهینیت.

لەراستیدا كاریگەری زۆرە بەلام ئیمە تەنها رۆژهەلاتی ناوەراست هەلدەبژیرین ،لەویش كوردستان، هەلبەتە كاریگەریەكان ڕاستەوخۆ بەسەر كوردستان نیە بەلكو ناراستەوخۆ(ترانزیت) و (ئینعكاسە) ،دیموكرات وكۆماریەكان لەزۆربەی دۆسیەكانی رۆژهەلاتی ناوەراست نزیكن ، بەلام لەهەندیكی لیكجیان ،ئەوەی سەبارەت بەكوردستانە: 

دیموكراتەكان دەستكاری هەر 3 مەبدەئی ترامپ ناكەن (ئەمریكا -ئابوری - ارغام المقابل دون القوە) ،بەلكو پییان باشە خیراتر لەرۆژهەلاتی ناوەراست بكشیتەوە -ئەوەیان زۆر باش نیە بۆ كوردستان ..بەتایبەتی كشانەوە لە عیراق وسوریا زۆر خراپە ، هەلویستی كۆماریەكان زیاتر لەسەر ئیرانە هەرچی دیموكراتەكانە لەسەر ئیران وتوركیاو سعودیەشە ئەوەیان بۆ كورد باشترە.

كۆماریەكان وترامپ پیشوازیان لەسەركردە كوردەكان نەكردوە لەدوای ریفراندۆم وجاریكی تر كوردیان گێڕایەوە چوارچیوەی زیندانی عیراق، واپیدەچی دیموكراتەكانیش هەروابن ، لەگەل زۆر گۆڕانكاری تری ناوەخۆی ئەمریكی وجیهانی ورۆژهەلاتی ناوەراست وعیراقیانە ، بەلام ترامپ خۆی زۆر بویرە لە بڕیارو هەنگاو بۆیە ئەو كاریگەریانەی باسمان كرد بەسەر كوردستان (بەسەلبی وبەئیجابی) زیاتر دەكەویتە سەر حیكمەت ولێزانینی سەركردایەتی كوردستانی هەر 4 پارچە ئاخۆ چەندە لەو ئالۆزیە دەگات ؟ چەندە بەتویژینەوە هەنگاو دەنیت ؟ ئەوانە زیاتر سەرەنجامەكان دیاری دەكەن .

مەسعود عەبدولخالق

ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی