ئه‌وه‌ی له شیلادزێ رویدا، ئه‌گه‌ر له‌رواڵه‌تدا كاردانه‌وه بێت، به‌ڵام ده‌شێت ده‌ركه‌وته‌و دیارده‌ی وه‌رگۆڕینێكی نوێش بێت، ئه‌و پرسه هه‌روا سانا نییه، ته‌نێ به پشت به‌ستن به ئیحساسی نه‌ته‌وه‌یی نابێت پێوانه بكرێت، به‌ڵكو گرێ‌و گۆڵه‌كانی پشت ئه‌و روداوه، ده‌شێت په‌یوه‌ندی به روداوه‌كانی سوریا، عێراق‌و ده‌رهاویشته هه‌رێمییه‌كانه‌وه هه‌بێت، ره‌نگه بچێته‌وه سه‌ر ناكۆكی‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وییه ناوچه‌ییه‌كان‌و ته‌نانه‌ت به‌ریه‌ككه‌وتنه ناوخۆییه‌كانیش، له‌به‌رئه‌وه‌شه هێشتا زووه بۆ شرۆڤه، زووه بۆ ئه‌وه‌ی شیكاری ده‌ره‌نجام‌و لێكه‌وته‌كانی بكرێت‌و ماویشیه‌تی تا په‌رچه‌كرداره‌كانی شه‌نوكه‌و بكرێت.
ئاماده‌گی هێزه هه‌رێمییه‌كان له‌نێوخۆی خاكی كوردستان، بوونی سه‌ربازگه‌ی وڵاتانی دراوسێ هه‌م پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌و هه‌میش شكاندنی شكۆ‌و سه‌روه‌ری نیشتمانییه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سنورێك بۆ ئاماده‌گییه سه‌ربازییه دابنرێت، ئه‌وه به په‌رچه‌كردارو هه‌ڵشاخان‌و ته‌قینه‌وه به‌رووی ئه‌و سه‌ربازگایانه به‌دینایه‌ت، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی فشاری مه‌ده‌نی‌و ناچاركردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت‌و جوڵاندنی ئه‌و كه‌یسه له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به‌دی دێت، به‌و مانایه‌ی كه ده‌شێت ئه‌وه‌ی له شیلادزێ وه‌ك كاردانه‌وه خۆی به‌رجه‌سته كرد، لێكه‌وته‌ی توندتری به‌دوادا بێ‌و هه‌رێم‌و خه‌ڵكه‌كه‌شی به‌رگه‌ی شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و كاردانه‌وانه نه‌گرن، چونكه ئیدی له دوای پرسی داگیركاریی عه‌فرینه‌وه وه‌ستاندنی له‌شكركێشی‌و كاردانه‌وه‌كان ئه‌سته‌م ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌شه به‌رگه‌گرتنی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌سته‌م ده‌بێت.
هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی‌و شكۆی نیشتمانی ناچارمان ده‌كات كه روداوه‌كانی شیلادزێ وه‌ك داستان‌و نه‌به‌ردی ته‌ماشا بكه‌ین، به‌ڵام واقیعی سیاسی‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وی هه‌رێمی‌و ئه‌گه‌ره‌كانی په‌رچه‌كردار ناچار به‌وه‌ستان‌و رامانمان ده‌كات، ئاخر خۆ له‌ساته‌وه‌ختی له‌شكركێشی گه‌وره‌تر وه‌ك كاردانه‌وه‌ی توركی جگه له مه‌ینه‌تی هیچ به‌دوایدا خۆیدا ناهێنێ... ئێستا روداوه‌كان له‌سه‌ره‌تادان، گریمانه‌ی هه‌مه چه‌شنه ده‌كرێت، به‌ڵام پێناچێت به ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌و روداوه به‌بێ په‌رچه‌كردار ره‌تبێت.
ئێستا سات‌و كاتی ئه‌وه‌یه پرسی بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا‌و ئاماده‌گی سه‌ربازی وڵاتانی هه‌رێمیی بكرێته كه‌یسێكی سیاسی فیدراڵی‌و حكومه‌تی ناوه‌ند به‌رێكاری دبلۆماسی‌و نێوده‌وڵه‌تی سنورێك بۆ به‌زاندنی سنوره‌كان‌و سه‌روه‌ری نیشتمانی دابنرێت، نه‌ك به هێرشبردن‌و كاردانه‌وانه هه‌موو هه‌رێم‌و سنووره‌كه بخه‌نه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ركێشییه‌كانی ئۆردۆگان‌و توركیاوه.
ئاری عومه‌ر
ئەم وتارە دەربڕی بۆچونی نووسەر خۆیەتی